١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٨
راوێژکاریی هێلگا شمید و عێراقچی لە تاران

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی و جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.

(ABNA24.com) یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتی سیاسی و جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، شمید و عێراقچی لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی دواگۆڕانکاریی هاوپێوەند بە بەرجام، سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاو ڕاگرتنی چەند بەڵێنیەک لەلایەن ئێرانەوە بەگوێرەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێکەوە وتووێژیان کرد.

جگە لەو دیدارەی عێراقچی و شمید، چەندین وتووێژیش لەئاستی کارناسانی ئێران و یەکێتی ئوروپا خەریکە ئەنجام دەگرێ.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا لەکاردانەوە بە کردەی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری لە بەرجام و گەڕاندنەوەی ئابلۆقەکان بۆسەرتاران، باسی ڕاگرتنی فرۆشی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورسی ئێرانی کرد بۆ ماوەی شەست ڕۆژ هەتا ئوروپییەکان کەمتەرخەمیی خۆیان لەوماوەدا سەبارەت بە بەرجام قەرەبوو بکەنەوە.

بەپێی بڕگەی٣٦ی بەرجام، ئێران دەتوانێ لەکاتی گەڕێندرانەوەی بایکۆتەکان، بڕێک لە بەڵێنیەکانی خۆی کەم بکاتەوە.



/129